هەندێک ڕاستی جوان هەیە لە ژیان کە هەموومان دەیزانین بەڵام چەندی بۆ خۆمان دووبارەیان بکەینەوە وزەی ئەرینیمان پێدەبەخشن و ژیانیش لەپێشمان ئاسانتر دەکەن، هەندێک لە نموونەی ئەو ڕاستییانە:
-ڕابردوو لە مێشکت بسڕەوە و بیر لە داهاتوو بکەوە.
-هەرگیز مەڵی درەنگە بۆ ئامانجەکانت یان تەمەن تێپەڕی هەمیشە هەوڵبدە. ژیانیش ئەوەت پێدەبەخشێت کە هەوڵی بۆ دەدەی.
-ژیان خۆشی و ناخۆشی و تێدایە بۆیە لە کاتی خەم و ناخۆشی ئەوەت بیر بێت ژیان تەنیا خۆشی نییە.
-ژیان یەک جارە بۆیە چێژ لە ساتەکانی ببینە.
-ئەو کارانە بکە کە خۆت پێی دڵخۆش دەبیت واتا نواندن مەکە بۆ دڵخۆشی خەڵکانێک.
-هیچ هەڵەیەکی بچووک بە کەم مەزانە، بەڵکوو وانەی لێ وەرگرە چونکە:
کەشتی بەهۆی کونێکی بچووکەوە نوقوم دەبێ!هەروەها
وشەیەکی ڕەق و ناشیرین دەتوانێت دڵێک بریندار بکات! [1]
د. #دیلمان ئازاد# خۆشناو