بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی جەنیوەریی 2023 دا، لایەنی کەم 14 کۆڵبەر لە سنوورەکانی #کوردستان# یان کوژراون، یان بریندار کراون کە 64.4٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی #ئێران# بووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا 2 کۆڵبەر کوژراون و 12 کۆڵبەر و کاسبکاریش بریندار بوون کە دوو کەسیان مێرمنداڵ و تەمەنیان ژێر 18 ساڵ بووە.
زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای #کرماشان# تۆمار کراوە کە 11 حاڵەت بووە.
$چۆنیەتی کوژران یان بریندار بوونیان:$
$تەقەی ڕاستەوخۆ:$ 9 حاڵەت (9 بریندار) کە دەکاتە 64.4٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
$ڕووداوی سرووشتی:$ 4 حاڵەت (2 کوژراون و 2 بریندار) کە دەکاتە 28.6٪ی کۆی حاڵەتەکان.
$لێدان و کوتان لەلایەن هێزە حکومەتییەکانەوە:$ 1 حاڵەت (1 بریندار) کە دەکاتە 7٪ی کۆی حاڵەتەکان.
$جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان$
$پارێزگای #ئورمیە#:$ 2 حاڵەت کە بریتییە لە (2 بریندار)
$پارێزگای #سنە#:$ 1 حاڵەت کە بریتییە لە (1 کوژراو)
$پارێزگای #کرماشان#:$ 11 حاڵەت (1 کوژراو و 10بریندار)
$ئەو هێزانەی کە تەقەیان کردووە:$
$هەنگی سنووری:$ 8 حاڵەت (8 بریندار)
$هێزی ئینتزامی:$ 1 حاڵەت (1 بریندار)
$سوپای پاسداران:$ 1 حاڵەت (1بریندار) [1]