ناو: حەسەن
نازناو: باقری
ساڵی لەدایکبوون: 1984
شوێنی دەستبەسەرکردن: مەلەکشایی - #ئیلام#
$ژیاننامە$
حەسەن باقری تەمەن 38 ساڵ و خەڵکی شارۆچکەی مەلەکشایی سەر بە پارێزگای ئیلام، برای نووسەر و هۆزانوانی دیاری ڕۆژهەڵاتی کوردستان #ژاکان باران#، پاش شەهیدکردنی (مەهسا - #ژینا ئەمینی#) لەلایەن کۆماری پەت و سێدارەی ئێرانەوە، ژاکان باران تەواوی کار و چالاکییەکانی پەیوەستکرد بە شۆڕشی ژینا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، و وەکوو سەرکردەی شۆڕشی ژینا لە شاری ئیلام دەست نیشانکرا، لە سەرەتاکانی مانگی 12ی ساڵی 2022 حەسەن باقری و خوشکەکەی #فەریبا باقری# بەهۆی کار و چالاکییەکانی براکەیانەوە ژاکان باران، لەلایەن هێزە چەکدارەکانی ئێرانی داگیرکەر وەکوو بارمتە لەبەرانبەر بێدەنگی براکەیان دژ بە کار و کردەوەکانی کۆماری ئێران دەستبەسەر دەکرێن. جێی باسە حەسەن باقری پاش 25 ڕۆژ لە دەستبەسەرکردن و ئەشکەنجەدانی لەلایەن هێزەکانی داگیرکەری ئێران، ئازاد دەکرێت. [1]