بە فەلەک ئەڵێ: وەلەک.
فەلەک: چەرخ، گەردوو، ڕۆژگار یان ئاسمان (فەرهەنگی شیخانی) گفتوگۆکردن و قسەکردن هەموو کەسێک نایزانێت، هەندێک کەس لەکاتی قسەکردندا کورد وتەنی هەر فڵتەی دێت، واتە: کەس لە قسەکانی تێناگات، نازانێ دەڵێت چی، بەتایبەتی ئەو کەسانەی کە قسە و دەربڕینی وشەیان ناڕێکە. پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ بەسرووشت قسەی ڕەوان نەبێت. [1]