بە قلانگان ناگاتە لووتی.
قلانگ: دارێکی درێژیی سەرقولاپییە، باخەوانەکان بەکاری دێنن بۆ لێکردنەوەی ئەو میوانەی کە بە لق و چڵە بەرزەکانەوەن و دەست نایانگاتێ، پەندەکە بە تەوسەوە بە کەسێک ئەوترێ کە لووتبەرز و پۆزاوی بێت، بەرانبەر کەسانی هەژار و نەدار، بۆ خۆشی کەسایەتییەکی وای نەبێت کە بەوجۆرە ڕەفتاردەکات.[1]