بە قنگ هەمانە خۆش ئەکا، بە پێ بێشکە ڕائەژەنێ، بە دەست جۆڵایی ئەکا.
هەمبانە: توورەکەیەکە کەلووپەلی تێدەکرێت و دەکرێتە شان. بێشکە: ئامێرێکی کەلەپووری کوردییە، لە دار درووستدەکرێت، منداڵی تێدا دەخەوێت، جۆڵایی: بە کەسێک دەوترێت کە بە ئامێری پێچاڵ کاڵا بچنێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە لەیەک کاتدا بە دوو سێ کارەوە خەریک بێ. [1]