بەقسە ئاڵی زەنگانە، بەکردەوە ڕیخ لە لینگانە.
ئاڵی: لە ناوچەی موکریان بە پێاوێک ئەوترێت، لەژێر فەرمانی ژەنەکەیدا بێت و لێی بترسێت، لە دەرەوەش دەم و زمانێکی هەبێت کەس دەردەقەتی نەیەت، ڕیخ لە لینگان، لە کوردەاردا بە کەسێکی نەزانی ناکەس دەوترێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە بە قسە هیچی نەهێشتبێتەوە و بەکردووەش بەتاڵ بێت.[1]