ناونیشانی بابەت: هاوکێشە هەرێمایەتی و نێودەوڵەتییەکان چیمان پێدەڵێن؟
ئامادەکردن: #هەڵۆ ئیبراهیم ئەحمەد#
هەفتەکانی ڕابردوو برێت مەکگۆرک هۆشداری دایە سەرانی دەستڕۆشتوی یەکێتی کەخۆیان نەخەنە ناو کێشە نێودەوڵەتییەکان و خۆیان بەدوربگرن لەمەلەفی نەوت و غازو سپیکردنەوەی دۆلار، بەڵام پاش چەند ڕۆژێک هۆشداری مەکگۆک بەهەند وەرنەگیراو، چاپخانەی چاپکردنی تمەن هێنرایە سلێمانی، لەبەغدایش کۆبوونەوە لەگەڵ وەفدی ڕوسی و ئێرانی کراو گرەنتیان پێدرا کەناهێڵن وەبەرهێنان لەغازی هەرێمدا بکرێت، ئەمەش توڕەبوونی ئەمریکاو هاوپەیمانانی بەدوای خۆیدا هێناوە، ڕەنگە لەدوای وتارەکەی ئەمشەوی بلاسخارت و، سەردانە بەپەلەکەی بۆ ماڵی مام جەلال ڕووداوی چاوەڕواننەکراو لەماوەیەکی کورتدا ڕووبدەن کە دڵخۆشکەرنەبن بۆ حاکمەکانی ئێستای سلێمانی، ئەوەی ئێستا لەمیدیاکانی کوردستان سۆشیالمیدیا دەوترێت تەنیا دیوێکی سادەی بابەتەکانە و کرۆکی هاوکێشەکان نییە.
میدیاکانی ئێستای یەکێتی دەڵێن دادگای پارتی هاوکاری لاهورە، بەڵام ئەمە ئەسڵی نییە. چونکە هاوکێشە نێودەوڵەتی و هەرێمایەتیەکان وادەخوازن کە بۆ بەرگرتن لە ترازانی زۆنی سەوز لە هەرێم دەسەڵاتدارای ئێستای سلێمانی نەمێنن، ڕوونە کە مەکگۆک لەسەردانی یەکەمی دا بۆهەولێر بە بەرپرسانی پارتی و یەکێتی وتبوو هەرێم چەقی ستراتیژی ئەمریکایە لەناوچەکەدا، بۆ هێشتنەوەی ئەم ستراتیژە بەتایبەت لەزۆنی سەوز ئێستا لە هەمووکات زیاتر ئەمریکا پێویستی بەهاوپەیمانەکەیەتی لە سلێمانی کەلاهور شێخ جەنگیە.
کودەتای 8ی تەموز تەنیا بێڕۆڵکردنی لاهور شێخ جەنگی نەبوو لەکایەی سیاسی، بەڵکوو پاکتاوکردنی هەیمەنەی ئەمریکابوو لە سلێمانی لەلایەن ئێرانییە.انەوە، ئێستا کەئەمریکا لەئامادەکاریدایە بۆئەوەی جارێکیتر بێتەوە ناوچەکە لەسەرەتادا پێویستە یەک یەک مینەکانی بەردەمی هەڵبگرێتەوەو میلیشیاو گوێ لەمستەکانی ئێران دوربخاتەوە و هاوپەیمانەکانی خۆی بێنێتەوە مەیدان، ئەوانەی کەبەملیاران دۆلاریان ناردوەتە تاران و بوونە شانیان دایە ژێر تابوتی کۆماری ئیسلامی تا لەکەوتن بیپارێزن لەدوای لغاوبوونیان ڕەنگە وڵات بەدەریش بکرێن. [1]