هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ڕێگەی محەمەد شەیاع سوودانی سەرۆک وەزیرانی ئێراق هۆشداری داوە بە یەکێتی نیشتمانی.
هۆشدارییەکە لە کۆبوونەوەی سوودانی و #قوباد تاڵەبانی# گەیەنراوە بە یەکێتی و تایبەت بووە بە بابەتی هەناردەی گازی سرووشتی هەرێم بۆ وڵاتانی ئەوروپا.
هۆشدارییەکە وەها بووە، کە وەک لایەنە شیعییەکان بە هیچ شێوەیەک ڕازی نابن بە بێ گەڕانەوە بۆ حکومەتی ناوەندی و ڕازی بوونی ئێران گازی سرووشتی هەرێم هەناردەی ئەوروپا بکرێت.
هەر ئەو هۆشدارییەش بووە، کە یەکێتی ڕازی نەبووە بە هەناردەی گازی سرووشتی و ئەوەش وایکردووە، گرێبەستێکی #مەسرور بارزانی# سەرۆکی حکومەت لەو بارەوە شکست بهێنێت. [1]