ناونیشانی بابەت: هەوکردنی کتووپڕی پرۆستات
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
پرۆستات ڕژێنێکە بە قەبارەی گوێزێک دەکەوێتە خوار میزەڵدانەوە لە پیاواندا، بەشی سەرەتای ئەو بۆرییە دادەپۆشێت کە لە میزەڵدانەوە دەرچووە (میزەڕۆ) کە میز لە میزەڵدانەوە دەگوازیتەوە بۆ دەرەوە، پرۆستات ئەو شلەیە درووست دەکات کە بەرپرسە لە گواستنەوەی تۆو کە دەبێتە تۆواو لە کاتی ئاو هاتنەوەدا.
هەوکردنی کتوپڕی پرۆستات بەگشتی هەوکردنێکە بەهۆی بەکتریاوە درووست دەبێت کە لەپڕ نیشانەی توند درووست دەکات لەسەر کەسەکە.
$نیشانەکانی هەوکردنی کتوپری پرۆستات:$
1- ئازار یان سووتانەوە لە کاتی میزکردندا.
2- تاو لەرز، ئازاری ماسوولکە ، بوونی نیشانەکانی ئەنفلۆنزا.
3- ناڕەحەتی لە میزکردندا.
4- زوو زوو میزکردن.
5- لێڵ بوونی میز.
6- بوونی خوێن لە میزدا.
7- ئازاری ناوسک، حەوز ، بەشی خوارەوەی پشت.
8- ئازار لە ناو گونەکاندایان زەکەردا.
9- ئازار لە کاتی ئاو هاتنەوەدا.
هەوکردنی کتوپڕی پرۆستات دەستنیشان دەکرێت بەپێ ی نیشانەکان و دیاریکردنی هۆکارەکەی بۆ نموونە جۆری بەکتریاکە، پزیشکی پسپۆر لە ڕێگای کۆم پشکنین بۆ پرۆستات دەکات، پشکنینی میز و خوێن و پرۆستات ئەنجام دەدات تا بەوردی حاڵەتەکە دەستنیشان بکات.
زۆر گرنگە نەخۆش لە کاتی بوونی ئەو نیشانانەدا ڕاستەوخۆ سەردانی پزیشک بکات چونکە ئەگەر چارەسەر نەکرێت دەبێتەهۆی پیسبوونی خوێن بە بەکتریا، درووستبوونی کیس لە پرۆستاتدا، هەوکردنەکە دەچێتە ناوچەی حەوز، هەوکردنی گون، کەئەمانە چارەسەریان قورسترە لە هەوکردنی کتوپڕی پرۆستات.
بە گشتی چارەسەر پزیشک دیاری دەکات و بە دەرمان دەبێت کە بۆ چارەسەرکردنی هەوکردن (بەکتریاکە) ، نیشانەکان و ئازارە. [1]