ناونیشانی بابەت: سوڕانی گوون
بەشی یەکەم
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
سوڕانی گون کاتێک ڕوودەدات کە یەکێک لە گونەکان دەسوڕێت واتە ئەو بەشەی بەرپرسە لە گەیاندنی خوێن بە گونەکە لول دەبێت و پێچ دەخوات ، بەمەش هاتنی خوێن بۆ گونەکان کەم دەبێتەوە کە ئەمەش ئازارێکی زۆر توند و ئاوسان درووست دەکات لە گونەکەدا کە سوڕاوە.
زیاتر لە تەمەنی نێوان12 بۆ 18 ساڵیدا ڕوودەدات و دەکرێت لە تەمەنەکانیتریشدا ڕووبدات.
دوو هۆکار مەترسی ڕوودانی ئەم حاڵەتە زیاد دەکەن ، دانەبەزینی گون، گۆڕانی شێوەی گوون.
ئە وکەسەی تووشی ئەم حاڵەتە دەبێت بە ئازارێکی توندی کتوپڕی گونەکان دەستپێدەکات ، دەکرێت ئاوسانی لەگەڵ ببێت یاخود نا ، نیشانەیتریش درووست دەبن لەوانە ئازاری ناوسک، دڵتێکهەڵاتن و ڕشانەوە، تا ، زوو زوو میزکردن.
زۆر جار ئەو کەسەی ئەم حاڵەتەی هەیە بە ئازاری تورەکەی گونی خەبەری دەبێتەوە لە شەوان یان بەیانیان زوو.
دوای پشکنینی فیزیکی و دەستلێدان لەلایەن پزیشکەوە ، پشکنینی تیشکی ئەنجام دەدات وەکوو سۆنەری گون بۆ ئەوەی دڵنیابێتەوە لە حاڵەتەکە لە سۆنەردا کەم بوونەوەی ڕؤشتنی خوێن بۆ ئەو گونە دەردەکەوێت کە تووشی سوڕان بووە. [1]