ناونیشانی بابەت: ئەو میوە و خواردنانەی حەز و توانای سێکسی باش ئەکەن
ئامادەکردن: د. #ڕەنج بیلال کاکەیی#
$چەند میوە و خواردنێک هەیە کە حەز و توانای سێکسی زیاد ئەکەن$
1- سپێناغ: سپێناغ یارمەتیی درووستبوونی زیاتری تێستۆستیرۆن (هۆرمۆنی پیاوانە) ئەدات .
2- سیر: حەزی سێکسی زیاد ئەکات ، وا ئەکات خوێنی زیاتر بروات بۆ زەکەر.
2- مۆز: پڕە لە ڤیتامین و وا ئەکات خوێن زیاتر بروات بۆ زەکەر و حەزی سێکسی زیاد ئەکات.
3- تەماتە: تەندرووستی پرۆستات ئەپاریزێت و خواردنێکی نایابە بۆ زیادکردنی توانای سێکسی.
4- چەرەسات: لەبەرئەوەی زینکیان تێدایە ، زپۆر بەسوودن بۆ ئەنجامدانی سێکسێکی باشتر.
5- هەنار لاوازی سێکسی کەم ئەکاتەوە.
- توانا و هێزی سێکسی زیاد ئەکات.
- حەزی سێکسی زیاد ئەکات.
- کواڵێتی سپێرم باشتر ئەکات
- بە گشتی ڕەپبوونی زەکەر ئەپاریزێت و زیادی ئەکات.
- تەندرووستی پرۆستاتیش ئەپارێزێت.
- بڕی هۆرمۆنی پیاوانە زیاد ئەکات.
6- هەنگوین:
- هەنگوین ئاگر و وزەی سێکسە.
- هەنگوین هانی زیادبوونی تێستۆستیرۆن دەدات.
- بە پێی لێکۆڵینەوەکان بڕی نیتریک ئۆکسادی زیاد ئەکات کە وا ئەکات خوێنێکی زۆر باش بڕوات بەرەو ئەندامەکانی زاووزێ بەمەش لە هەردوو ڕەگەز توانای سێکسی زیاد ئەکات.
- هەنگوین یارمەتیی ئەو کەسانەش دەدات کە گیرۆدەن بە ڕەپنەبوونی زەکەرەوە.
7- پرتەقاڵ: بەهۆی بوونی ڤیتامین سی کە دژە ئەکسەدەیە کواڵێتی سپێرم بەرز ئەکاتەوە.
8- هێلکە: هێلکە زۆر بەسوودە بۆ ئەو کەسانەی نەزۆکیان هەیە، ڕۆژانە هێلکە بخۆ و توانای سێکسیت بەهێز بکە.
9- شوتی: ڤیاگرای سرووشتییە، توانای سێکسی بەهێز ئەکات، ڕۆشتنی خوێن زیاد ئەکات بەرەو زەکەر، ڕەپبوونی زەکەر زیاد ئەکات. [1]