بابەت: وتار
نووسین: #تەها عومەر ڕەسوڵ#
$کەناڵی کوردسات و زنجیرە درامای (باران) $
ساڵانێکە لەدوای ڕاپەڕینەوە زۆربەی کەناڵە کوردییەکان ھەرھەڕەمەکی و بەبێ بەرنامە (جگەلەھەندێکیان) لەشاشەکانیانەوە زنجیرە دراما نمایش دەکەن ، ھەندێکیان بەرھەمی کوردین و ئەکتەرانی کورد دەوری تێدا دەبینن ، بەڵام بەشی زۆرینەیان دۆبلاژکراون بەبێ ڕەچاوکردنی ئەوەی ئاخۆ لەگەڵ کەلتوورو کۆماڵگای کوردیدا دەگونجێت ، بەلێشاو زنجیرەدرامای تورکی و ھندی و کۆری و عەرەبی و زمانەکانی تر دۆبلاژ دەکرێن و نیشانی خێزانی کوردی دەردرێن ، کە بەداخەوە ھەندێکیان وەک ژەھرێکی کوشندە وان و دەرخواردی بینەری کورد دەدرێن ، کەزۆریان کاریگەریی زۆرخراپ و نەرێنیان لەسەرکۆمەڵگاوخێزان و منداڵ ھەیەو بەرەوشیرازە پچڕان و لەبەریەک ھەڵوەشاندنیان دەبەن ، داخەکەم ھەندێک کەناڵ ھێندە نابەرپرس وبێ دەربەستە زنجیرەیەک تەواو نابێت زنجیرەیەکی تری سەقەت و پڕلەناشیرینی ئامادە دەکات ، ئەوزنجیرە کوردییانەش کەبەرھەمیان دێنێ ئەوانیش لەئاستێکی زۆرلاوازدان و ھەندێکیان بابەتی ئەکشن و توندوتیژین و بەناوەرۆکێکی خراپ و چیرۆک وسیناریۆیەکی نامۆو نەگونجاو بەکۆمەڵگای کوردی دادەبەزنە سەرشاشەکان .
یەکێک لەوکەناڵانە زۆرجیاواز لەوانی تر و بەبەرنامەوشێوازێکی دوور لەوفەوزایە زنجیرەدراما ی کوردی بەرھەم دێنێ و زۆری تریش دۆبلاژ دەکات بەڵام ھەموویان کاری جوان و بەپێزو نایابن ، ئەویش کەناڵی کوردساتە .
ئەم کەناڵە ئەزانێت ھاوکاریی چۆن جۆرەدرامایەک دەکات و کامەزنجیرە دۆبلاژ دەکات ، کەبەزۆری زنجیرە عەرەبی و فارسییەکان و ھەندێک درامای کۆری دۆبلاژ دەکات و بۆیەکجاری وازی لەدۆبلاژکردنی درامای تورکی و مەکسیکی ھێناوە پاش ئەوەی زیانەکانی ئەم درامایەنەی زانی کە کۆمەڵگا و خێزانی کوردی بەچ ئاقارێکی خراپدا دەبات .
پێشتریش گەلێک درامای کوردیی جوانی پەخش کردووە لەوانە کارە جوانەکانی مامۆستا #جەلیل زەنگەنە# وخوالێخۆشبوو کاک #حسێن میسری#، مامۆستا #کاوەی ئەحمەدمیرزا# ،#ھاوڕێ مستەفا#، #بەکر ڕەشید# و زۆری تریش ، کەھەموویان کاری جوان بوون .
وائێستاش وەک پیشەیی ھەمیشەیی ئەوکەناڵە زنجیرەدرامایەکی کوردیی زۆرجوان بەناوی (باران) پەخش دەکات کە ناوەرۆک و چیرۆکێکی زۆرجوانی لەخۆگرتووەو باس لەکێشەخێزانیەکان دەکات کەبەڕاستی ئێمە زۆرپێویستمان بەم جۆرەدرامایانە ھەیە نەک درامای تورکی کەھەندێکیان لە چەند سەدئەڵقەداو بۆماوەی چەند ساڵێک ئەخایەنێت تاکۆتایی دێت ھیچ ماناوچێژێکیشیان تێدانیە لە بەلاڕێدابردنی گەنج ومنداڵ و ئافرەت و خێزان وکۆمەڵگای کوردی زیاتر .
ئێستا ئەم دراماجوانە لەسەرشاشەی کوردسات نمایش ئەکرێ و ھێشتالەسەرەتادایەو چەند ئەڵقەیەکی کەمی لێ نیشان دراوە ، بەڵام کاری جوان ھەرلەسەرەتاوە دیارە . لەم زنجیرەیەدا ژمارەیەکی زۆر ئەکتەری بەتواناوبەئەزموون بەشدارە .
ئەم درامایە لەنووسین و سیناریۆی بەڕێز کامەران نووری گوڵاڵە و پێداچوونەوەو دەرھێنانی بەڕێز ئاکۆ عەزیز میرزا و نواندنی پۆلێک ئەکتەری بەتوانا و بەئەزموون لەوانە ھونەرمەندانی گەورە مامۆستا عومەردڵپاک و ھەریەکە لەبەڕێزان #حەمەڕەشید ھەرەس#، #قادرجەلال# ، ڕزگار باھیر، ھاوڕێ قادر ڕەشید، کۆمەڵێک گەنجی خاوەن بەھرە وەک #چریکە عەبەڕەش# و ئاکام تاھیر و #گۆنا حەمەساڵح# وکۆمەڵێک بەھرەمەندی تر .
مایەی خۆشحاڵیمە کە ئەم زنجیرەیە جیاواز لەوانی دی سەرنجی ڕاکێشام و شەوانە بینەرێکی جدیم ، ھیوای سەرکەوتن بۆسەرجەم ستاف و نووسەرودەرھێنەرو بەرھەم ھێنەرو ھەمووئەکتەرانی بەشداربوو دەخوازم و دەست خۆشیشم بۆ کەناڵی کوردسات .
#05-02-2023#
[1]