ناو: تەها
ناوی باوک: عومور
ڕۆژی لەدایکبوون: #01-11-1967#
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
لە شاری سلێمانی لە گەڕەکی سەرشەقامی لە 01-11-1967 لەدایکبووە.خوێندنی سەرەتایی وناوەندی وئامادەیی لە سلێمانی تەواوکردووە .
پەیمانگای پزیشکی موسڵ بەشی شیکاری نەخۆشییەکانی لە شاری موسڵ ساڵی 1988 تەواوکردووە. لەبەشی تاقیگەی نەخۆشخانەی منداڵبوون لە شاری سلێمانی کاردەکات.
ھەرلەقۆناغی سەرەتایی قوتابخانەوە عاشقی خوێندنەوە بووە وپارەی ڕۆژانەکەیی ئەدا بەپەڕتووک .
لەقۆناغی ناوەندی کۆمەڵێک شیعرئ نووسیوە بەڵام دواتر ھیچی بەدڵ نەبوو فەوتاندوویەتی .
سەرەتای نووسینی ئەگەڕێتەوە بۆساڵی 1996 لەڕۆژنامەی ڕێگای کوردستان
دواتر لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێ لاپەڕەی ئەدەب و ھونەر، گۆڤاری ئاییند، ڕامان ، تیرۆژ، نیگا، ئاڕاستەی پەروەردەی، شارباژێڕ، ژیار،سلێمانی، ڕۆژی سلێمانی و بابان دا شیعر ونووسینی بڵاوکردۆتەوە
ساڵی 2004 نامیلکەیەکی شیعریی بەناوی (خەزانی عەشق) لەچاپداوە. ساڵانێکە بەردەوام لەئەکاونتەکەی خۆیەوە شیعر و نووسین بڵاودەکاتەوە، لەسەر زۆر کەسایەتی کورد لەشاعیر و نووسەر و ھونەرمەند وتاری نووسیوە ئەوانەی لەژیاندان و ئەوانەش کەنەماون
زۆرلەوانەی لەژیانداماون دەست خۆشییان لێکردووە و وەڵامیان بۆن وسیوە چونکە بەویستی خۆی نووسیویەتی کەسیان داوای ئەوەیان لێ نەکردووە لەسەریان بنووسێت .
[1]