$ئایا قودس کێشەی ئاردۆگان بوو؟$
#ڕێبین ئەحمەد ڕەشید#
سەدات پەکەر: ئەوانەی لە هاتنە دەرەوەیان لە مزگەوتەکان دەکەونە هاوار و شاتەشات بۆ فەلەستین و باس لە دۆزی ڕەوای فەلەستینییەکان دەکەن بۆ تا ئێستا نەیانتوانیوە دە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بدەنە موجاهید و برا فەلەستینییەکانیان، لەکاتێکدا دەیان دانە لەو فڕۆکانەیان دایە سوپاکەی عەلی ئێڤی سەرۆکی ئازەربایجان و هاوپەیمانی ستراتیژیی ئیسرائیل تا لە قەرەباغ دژی ئەرمەنییەکان بەکاریبهێنێت. دیارە ناتوانن ئەوە بۆ فەلەستینییەکان بکەن، چونکە هەموومان دەزانین بازرگانی کەشتییەکانی فڵان ٚمەبەستی بوراک ئاردۆگانی کوڕی ئاردۆگانە لەگەڵ ئیسرایل و گواستنەوەی نەوت بۆ بەنزینی فڕۆکەکانی ئیسرائیل پەکی دەکەوێت. تورکیا ئەمڕۆ هێز دەنێرێتە قەتەر و لیبیا، چونکە خاوەنی نەوت و پارەن و لەبەرانبەر کوژرانی هەر سەربازێکی تورکدا ئەمان پارە و نەوت وەردەگرن، بەڕێزان فەلەستین چی هەیە بۆ ئەمان تا یارمەتیی بدەن.
$سەرنجی خۆم:$
ئاردۆگان یەکێکە لە شارەزاترین سیاسییەکانی ڕۆژهەڵات لە خوێندنەوەی ئێکۆنۆمی شەڕدا War economy. کەم کەس هەیە وەک ئاردۆگان توانیبێتی دەرفەتە بازرگانییەکانی شەڕ لەبەرژەوەندی خۆی و بنەماڵەکەی یەکلایی بکاتەوە. تورکیا ئەمڕۆ وەک وڵات و مەنزومەی دەوڵەت گیری بەدەست دەیان کێشەی ئابووریی و سیاسیی و سەربازییەوە خواردووە، لیرە نزیک بووەتەوە لە هەرەسی کۆتاییهەر ئەمڕۆ و؟لەدوای چاوپێکەوتنەکەی ئاردۆگان لیرە توایەوەو ڕیکۆردێکی نوێی جیهانی تۆمار کرد بە 8.81 لیرە بەرانبەر یەک دۆلار لەکاتێکدا پێش ساڵی 2011 یەک دۆلار 1.68 لیرەبوو، بۆرسەی ئێستانبوڵ وا مایەپوچ دەبێت، سەربازی تورک نازانێت بۆچی لەقەرەباخ و قەندیل و تەرابلوس و سوودان و قەتەر و سووریا خوێنی دەڕێژرێت. بەڵام ئاردۆگان خۆی هەر قەڵەوتر و قەڵەوتر دەبێت. ڕاستە ئاردۆکان بە سندقی هەڵبژادن هاتووە بەڵام مەحاڵە بە سندوقی هەڵبژاردن بڕوات.
سەرەتای 2011 و لە سەروبەندی سەرهەڵدانی بەهاری سووریی بە دنەدانی قەرزاوی و قەتەر و ئیخوانی سووری، داودئۆغڵو سەرۆکوەزیرانی ئەو دەم دەیوت چەند هەفتەی داهاتوو دەڕۆین لە مزگەوتی ئەمەوی نوێژی جەماعەت دەکەین، داودئۆغڵو وە بەرپرسی ەکەمی حکومیی ترسی لەوە هەبوو بەهاری سووری کاریگەریی لەسەر بچوککردنەوەی نەخشەی تورکیا هەبێت بە جیابوونەوەی کوردەکان لێی، بۆیە هەر زوو سیاسەتێکی پرۆ ئەکتیڤی دەستپێکرد و خۆی خزاندە نێو شەڕی نێوخۆیی ئەو وڵاتە. دواتر کە ئاردۆگان کە زانی ئەسەد ناڕوخێ دەستێکی تەڕی هێنا بە قونی داودۆغڵودا و پێی وت خوات لەگەڵ. تۆش وەک هەمان ئەو شەمەندەفەرەی دیموکراسیت بۆ من و خێزانەکەم کە کارم پێت نەما لێت دادەبەزم و بەجێت دەهێڵم. شەڕی نێوخۆیی سووریا پێی نایە قۆناخی تیرۆری مودەبەر و ڕێکخراو. ئاردۆگان تەماعی لە نەوتی ئەو وڵاتە بوو. مافیاکانی وڵاتەکەی خۆی لە مانەندی سەدات پەکەر و محەمەد ئاغار دست ئاوەڵا کرد بۆ بازرگانی و ترافیکینگی هیرۆین لەگەڵ داعش و نووسرەو موجاهیدینی سووریا و ساخکردنەوەی لەبەندەری لازقییە بە هەموو ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکووری ئەفریقادا چونکە لەم جوگرافیایە بەهۆی قەدەخەبوونییەوە نرخی ماددەی هۆشبەر خەیاڵی بەرزە. لەبەرانبەردا خۆی نەوتی ئەو وڵاتەی بە نرخێکی زۆر ڕەمزی تەڕەتۆڵەکەی بەهاری نەگاتێ لەو گرووپە جیهادییانە وەردەگرتەوە و کەشتییەکانی بوراکی کوڕی بەقاچاخ دەیانفرۆشتەوە دەیان کۆمپانیای وەک شێڵ و گەنەل ئەنەرژی و کۆمپانیای ئیسرائیلی. دیارە گرووپە جیهادییەکان پێویستیان بە چەک هەیە، هەمان ئەو پارەیەی لە وەرگرتنی نەوت پێی دەدان ، لە ساخکردنەوەی چەک پێیان لێی وەردەگرتنەوە. بەم پێیە ئاردۆگان سێ نیشانەی بە یەک تیر دەپێکا، بازرگانی نەوت، بازرگانی چەک و لەکۆڵ خۆکردنەوە و بەخێونەکردنی مافیاکان بەوەی کە دەستئاوەڵای دەکردن ترافیکینگی هێرۆینی ئامریکای باشوور ڤەنزوێلا لە بەندەری لازقییە برەو پێ بدەن و خۆیانی پێ دەوڵەمەند بکەن. ئەوەی وای کردووە سەدات پەکەر ئەم ڕاستیانە بڵێت ئەوەی ئاردۆگان بۆ هەڵبژاردنەکان دەستی لەگەڵ مەهەپە تێکەڵ کرد و گارەنتی مانەوەی لەمەهەپە وەرگرت لەبەرانبەردا مافیاکانی نزیک لە مەهەپە بخاتە نێو ئەم بازرگانییەوە. هاتنە ناوەوەی مافیاکانی مەهپە دەبوو لەسەر حیسابی پەکەر بێت نانی ئەمیان کرد بە دوو لەتەوە بۆیە پەکەر ئەم نانبڕینەی قەبوڵنەکرد و بەرەو دوبەی هەڵهات و وا هەفتانە ئەوەی لای ئێمە گومانبوو بە دەلیلی قەتعی ئەیسەلمێنێت.
ئاردۆگان هەرگیز سڵ ناکاتەوە لە بەکوشتدانی سەرباز و ژاندرمەی وڵاتەکەی لە ئازەربایجان و لیبیا و قەتەر و سووریا چونکە خاوەنی نەوت و دەیان سەرچاوەی دیکەی سرووشتین و ساڵانە دەیان ملیارد دۆلار دەڕژێننە قاسەکەی بوراک و بیلالی کوڕییەوە، بەڵام ناتوانێت تەنیا یەک فیشەک یا یەک درۆن بداتە ئەو حەماسەی کە فرمێسکی بۆ دەڕژێت، چونکە حەماس هیچی نییە پێی ببەخشێت. [1]