بە گۆڕی باوکت مەنازە، مووچەت نان و پیازە.
نان و پیاز خواردنی کەسانی هەژار و نەدار و دەستکوورتە، کۆمەڵگەی چینایەتی مرۆڤەکانی بۆ سەردەست و ژێردەست دابەشکردووە، هەژارەکان دەستکوورت و سەردەستاکان خاوەن سامانن، پەندەکە کەسێکی خاوەن سامان بە هەژارێک دەڵێت کە بەخۆت مەنازە، چونکە ناز و نیعمەتی باوکت نان و پیازبووە.[1]