بە کەوچک ئەڵێ: قاچووغ.
لەخۆگۆڕانی کەسەکان لەناو کۆمەڵگەدا مەبەستی پەندەکەیە، چونکە پەیوەندی بە گۆڕینی پێگەی کۆمەڵایەتی کەسەکانەوە هەیە، واتە: هەر کەسێک لە کۆمەڵگەدا پێگەیەکی تایبەتیی هەیە، بەدرێژایی ژیانی لەگەڵ ئەو جۆرە پێگەیەدا هەڵسوکەوت دەکات، بەڵام بەهۆی دۆخێکی تایبەتییەوە کەسەکە پێگەکەی دەگۆڕێت. بەهۆیەوە لەخۆی بایی دەبێت. [1]