بە کەوچک کۆیدەکاتەوە، بە ئەسکوێ بڵاوی ئەکاتەوە.
بە مڵاکان خڕی دەکەمەوە، بە ئەسکوان دەیفەوتێنێ.
ئەسکوێ: کەوچکێکی گەورەی دەم زلی کلک درێژە، چێشتی شلەی پێ تێدەکرێ (فەرهەنگی خاڵ) بە کەسێکی دەستبڵاو ئەوترێ کە بە چنگەکڕکێ پارە پەیدابکات بەڵام بە دەستبڵاوی خەرجیبکات واتە: ئەو بڕە پارەیەی کە ڕۆژانە بەماندووبوون دەستی دەکەوێت، بەشتی پڕوپووچی دەدات. [1]