بە کەرێی و بە کوڵێ پیاوەتی، چ منەت نینە لۆ جیرانەتی.
جیران: هاوسێ یان دراوسێ، لە کوردەواردا ئەرکی دراوسێیەتی گرانە، وەک نەریتێک ڕێز لە دراوسێ دەگیرێت، هەر دراوسێیەک کاتێک کارێکی هەبێت، بێ سێ و دوو لەلایەن دراوسێکانییەوە جێبەجێدەکرێت، واتە: یارمەتیدانی دراوسێ بە هەموو شێوەیەک پێویستە و هیچ منەتی تێدانییە. [1]