بە کفتە ئەڵێ: فڵتە.
کفتە: خواردنێکی فۆلکلۆریی کوردییە. کەسە بەتەمەنەکان ساڵانێکی تەمەنیان تێدەپەڕێنن، وردەوردە ددانەکانیان دەکەون و بێددان دەمێننەوە، ئەو کەسانەی کە ددانیان لە دەمدا نامێنێت، فۆنەتیکی هەندێک وشەیان وەک خۆی بۆ گۆ ناکرێت، بە کوورتی بە فڵتەفڵت دەیڵێن، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێ کە دان لە دەمیا نەبێت و قسەبکات. [1]