ناونیشانی بابەت: خوێنی نێگەتیڤ (-) لە ئافرەتانی دووگیاندا
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
ئافرەتی دووگیان ئەگەر گرووپی خوێنی نێگەتێڤ (-) بوو دوای لە دایکبوونی منداڵەکە، منداڵەکە دەبێت پشکنینی خوێنی بۆ بکرێت بۆ زانینی گرووپی خوێن، وە ئەگەر منداڵەکە خوێنی پۆزەتیڤ (+) بوو دەبێت دایکەکە دەرزی ئەنتی دی لێبدرێت لە ماوەی 72 کاتژمێر لە کاتی منداڵبوون. [1]