ناونیشانی بابەت: درووستبوونی کۆرپەلە لەدەرەوەی منداڵداندا
ئامادەکردن: د. #کەژان کاوە تەها#
$چەسپاندنی کۆرپەیە لەدەرەوەی منداڵداندا بۆ نموونە:$
1- لەسەر ملی ڕەحم.
2- لە ناو بۆری ھێلکەدان.
3- لەسەر ھێلکەدان.
4- لەناو بۆشایی سکدا.
$ھۆکارەکانی درووستبوونی کۆرپەلە لەدەرەوەی منداڵدان:-$
1- ھەوکردنی کۆئەندامی زاوزێ.
2- بەکارھێنانی لەولەب.
3- چوونە تەمەن لە دایکاندا (سەروو چل ساڵ) .
4- نەشتەرگەری بۆری ھێلکەدان، کیسی ھێلکەدان و ڕیخۆڵە کوێرە.
$نیشانەکانی:$
1- ئازاری بەشی خوارەوەی سک.
2- بوونی خوێنی قاوەیی.
3- دەستنیشانکردنی درووستبوونی کۆرپەلە لەدەرەوەی منداڵداندا.
4- لە ڕێگەی پشکنینی خوێنەوە دەکرێت.
5- ئەنجامدانی سۆنار.
$چارەسەر:$
- چاودێریکردن بە پێی بارودۆخی دایکەکە و ڕێژەی ھۆڕمۆنی دووگیانی و قەبارەی کۆرپەکەی کە لەدەرەوە درووست بووە.
- دەرمان وە چاودێری کردن تا پوکانەوەی کۆرپەکە.
- نەشتەرگەری کردنەوەی سک بە مەبەستی لابردنی توورەکەی کۆرپەکە یاخود لابردنی بۆری ھێلکەدانەکە بە گوێرەی بارودۆخی نەخۆشەکە. [1]