بەڕێوەبەرێتى وەرزشى کوردستان پلانى پۆلێنکردنەوەى تەواوى یانەکانى کوردستانى هەیە و بۆ ئەو مەبەستەش ئامادەکارییەکانى دەستپێکردوە .
لە ڕێکەوتی 01-02-2023 لە مەراسیمێکدا پاش 12 ساڵ مانەوەى لە پۆستەکەى ، دکتۆر #شاکر ئەحمەد سمۆ# ماڵاوایی کردو لە شوێنى ئەویش #سەردار ئیسماعیل# بە وەکالەت دانرا.-
هاوکات لە یەکەم کۆبوونەوەش بە سەرپەشتی سەردار ئیسماعیل بەڕێوەبەری گشتیی وەرزشی کوردستان، کۆبوونەوەی بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەرجەم شار و شارۆچکە و- دەڤەرەکان ساز کرا.
سەرەتا بەڕێوەبەری گشتی باسی لە کێشەکانی بەڕێوەبەرایەتیی وەرزش کرد و چەندین بیرۆکەی نوێی خستە بەردەم ئامادەبووان بۆ زاڵ بوون بەسەر ئەو کێشانە و بڕیاری دا هەر بەڕێوەبەرایەتییەک لە لای خۆیەوە یانە وەرزشییەکانی ناوچەکانی خۆیان ئاگادار بکاتەوە، کە لیستی (بە لای کەم) پێنج یاری ئامادە بکەن، کە لە چالاکییەکانی ساڵی 2023 بەشداری تێدا دەکەن.
جگە لە بڕیاردانی بە پۆلێنکردنی یانەکان لە ڕووی چالاکییە وەرزشییەکان و گرنگیدان بە یاریی بە کۆمەڵ و یاریی تاکە کەسی. پاشان لەلایەن ئامادەبووانەوە گفتوگۆ واڵا بوو ڕاو بۆچوونیان خستە سەر بابەتە گرنگەکان و تیشک خستنە سەر چۆنیەتیی چارەسەرکردنیان.
لە لای خۆیەوە بەڕێوەبەری گشتی بڕیاری دا لەم نزیکانە سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکان بکا و لە نزیکەوە ئاگاداری کارەکانیان بێت.
[1]