بە نەوگ مردووم سەری ئەبڕی.
نەوگ: لباد (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) جۆرێک ڕاخەری فۆلکلۆری کوردییە، لە بەرگن درووستدەکرێت، زۆر توندووتۆڵ و قایمە. لە کۆمەڵگەدا کەسی لابار و خراپ هەیە کە بۆ ئارەزوو یان بە قسەی خۆش زیانی گەورە لە خەڵکی دەدەن. بە کەسێک ئەوترێ کە بەقسەی خۆش پیاو بکوژێ.[1]