بە ناڵەناڵ بە نوکەنوک قۆچە دەهۆڵ خۆیکرد بە بووک.
قۆچ: مەبەست لە شاخی چەماوەی بزنە، دەهۆڵ: ئامێرێکی موزیکی فۆلکلۆری کوردییە، قەبارەی گەورەیە، بە پیرێژنێکی تەڕپیر پشت چەماوەی ورگ قەڵەو ئەوترێت، لە پەندەکەدا دیمەنی بە قۆچی بزن و دەهۆڵ چووێنراوە، ئەوترێ کە بەنازونوز پیاوێک هەڵخەڵەتێنێ و شووی پێبکات. [1]