بەن وتوویەتی: هەڵمگرە بەکەڵکت دێم، گەر هەڵم نەگری لەمن کەمتر بی، گەر بەکەڵکت نەهاتم، لەتۆ کەمتر بم.
بەن: ڕێسراوێک یان هەودایەکە لە خوور و موو (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) کەلوپەلی جاران وەک (دەوار، هۆڕ، گوریس و خورجێن هەروەها ڕایەخیش وەک بەڕە و لباد) هەمووی لە مووی بزن و خووری مەڕ درووستکراون، بەن بەکارهێنراوە بۆ بەندوداو و دوورینەوەیان، بۆیە پێویستبووە. مەبەست کەوەیە کە هەموو شتێک لە ژیاندا دەکرێت پێویست بێت، گەر کەم و بچووکیش بێت. [1]