بە منجەلوکە، ئاغاژن بوو بە جنۆکە.
سرووشتی مرۆڤەکان لەیەک جیاوازە، نەک تەنیا لە ڕووخساردا بەڵکوو لە هەڵسوکەوت و کاروکردەوادا، هەندێک کەس هەڵسوکەوتکردن لەگەڵیدا زۆر سەختە، چونکە بڕوبیانوو و نووکەنووکی زۆرە، بەهۆیەوە خۆی تاڵ دەکات، مەبەستی لە کەسی منجەمنجکەرە، کە لە کاتی قسەکردندا خۆی ناشرین بکات.[1]