بە مازوو تێشکاوە و بە بەسیچکە هەڵئەسێتەوە.
مازوو: بەر دارمازووە، لە کوردەواردا بۆ گەلێک دەرمان بەکاردێت، بەسیچکە: جۆرێکە لە بەری دارمازوو بەقەدەر گزگلێک دەبێت و چڵ چڵە و چڵەکانی کۆڵن، بەکەڵکی زۆر شت نایەت (فەرهەنگی خاڵ) کەسێک لە کارێکی گەورەدا زیانێکی زۆری لێکەوتووە و هاتۆتە سەر ساجی عەلی، ئەیەوێ بە کارێکی بچووک تۆزتۆز بێتەوە مایە.[1]