بەندە تەڕە و ئاگر ناگرێ.
کەسێکی جگەرسووتاو دەیڵێ کە کەسێکی ئازیزی یان منداڵێکی مردبێ، پڕبە دڵ ئارەزووی مردن و سووتانی خۆی بکات، بەڵام نەمرێت، دەڵێ: بەندە تەڕە و ئاگر ناگرێ، ئەگینا ئەبوو ئاگرم تێبەربێت و لەدنیادا نەمێنم، ئەو کەسانەی کە بۆ یەکەم جار لەناو خێزانیاندا کەسێک دەمرێت، یەکەم مردن زۆر بەئازارە. [1]