بە لەعنەت بێ بزن، هەر بن کلکی بگەزن، سەگ و شوان پێکەوە دەبەزن.
بزن: ئاژەڵێکی گیاخۆرە و لە گەرمیان و کوێستانی وڵاتی کوردەواردا بەخێودەکرێت لەگەڵ ئەوەدا زۆر بزێو و عەجوولە، شوانی ڕانەبزن زۆر ماندوو دەبێت چونکە بزن دەچێتە جێگەی زۆر سەخت لەکاتی لەوەڕاندنیدا، پەندەکە بە کەسێکی دەم قەرەباڵغ ئەوترێ لەگەڵ ئەوەشدا دەم بەهاوار بێت.[1]