لە بیستەمین ساڵیادی شەهیدبوونی سەرکردەی تێکۆشەر کاک شەوکەتی حاجی موشیر و هەردوو فەرماندە (حیکمەت حاجی عوسمان و سەردار غەفوور سلێمان)دا، بەڕێزەوە یادی جوامێری و قارەمانێتی ئەو ڕۆڵە بە ئەمەکانەی نیشتمان دەکەینەوە.
کاک شەوکەت نموونەی شۆڕشگێڕی دڵسۆز و وەفاداری کوردستان و #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان# بوو، بەو ئازایەتی و نەبەردییەی لە بەرەی پێشەوەی شەڕەکاندا تۆماری کردبوو، ببووە جێگەی متمانەی سەرۆک مام جەلال.
ئەو فەرماندەیەک بوو کە هەرگیز لە بەرپرسیارێتی ڕاینەدەکرد و بە ئەوپەڕی ورەوە ڕووبەڕووی مەترسییەکان دەبووەوە و دواجار هەر لەوپێناوەشدا گیانی پیرۆزی بە کوردستان و خەڵکەکەی بەخشی.
ئەمڕۆ لەم یادە شکۆدارەدا بەڵێن بۆ ڕۆحی شەهیدان و خەڵکە خۆشەویستەکەمان دووپاتدەکەینەوە کە بۆ هەمیشە پارێزەری ئارامی و ئاساییشی خاکە خۆشەویستەکەمان دەبین و ڕێگە بەهیچ کەسێکیش نادەین ژیان و سەقامگیریی خەڵکەکەمان تێکبدات.
دروود بۆ ڕۆحی شەهیدان و سەربەرزی بۆ خانەوادە خۆڕاگرەکانیان. [1]
#بافڵ تاڵەبانی#
سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان