هۆکار و نیشانەکانی درووست بوونی بەردی گورچیلە چین و چۆن چارەسەردەکرێن؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
بەردی گورچیلە یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کەلەناو هاووڵاتیاندا باوە ، لە ئەنجامی کۆبوونەوەی خوێی زیادەو پڕۆتین و هەندێ مادەی تر درووستەبێت.
ئەم نەخۆشییە جگە لەوەی کە ئازارێکی زۆر درووستەکات بۆ کەسی تووش بوو ، کاریگەریی تەواوی ئەبێ لەسەر ئەنجامدانی کاروبارەکانی ڕۆژانەی.
$هۆکارە سەرەکیەکانی درووست بوونی بەردی گورچیلە:$
1- وشکبوونەوەو گرنگی نەدان بە خواردنەوەی شلەمەنیەکان.
2- هۆکاری بۆماوەیی.
3- زیادبوونی کێشی لەش.
4- خواردنی خۆراکی ناتەندرووست وەک شەکر و پڕۆتین.
5- درووست بوونی بەردی گورچیلە لە پیاواندا دوو هێندەی ژنانە.
بۆ ڕێگرتن لە درووست بوونی بەردی گورچیلە ، پێویستە خواردنەوەی شلەمەنیەکان زیا بکرێت بەتایبەت لە شەواندا ، چونکە شەوان زیاتر خوێوو مادە کانزاکان لە گورچیلەدا ئەنیشن و ئەگەری درووست بوونی بەرد زیاترە.
$نیشانە دیارەکانی بەردی گورچیلە:$
1- هەستکردن بە ئازار لەکاتی میزکردنا.
2- لەرزو تا.
3- ڕشانەوەو دڵ تێکەڵ هاتن.
4- بوونی خوێن لە میزدا.
5- ئازار لەهەردوولای پشت و سەر گورچیلەکان.
لە 70%ی ئەو کەسانەی بەردی گورچیلەیان هەیە ئەتوانرێ چارەسەر بکرێ لەڕێی دەرمانەوە بەتایبەت ئەگەر بەردەکە بچوک بێت ، یاخود شکانی بە لێزەرو وردکردنی ، بەڵام گەر قەبارەکەی لە 15 ملم زیاتر بوو پێویستە بە نەشتەرگەری دەربهێنرێت. [1]