بەڵا لەو کاروانە بدا کە کەر پێشەنگییەتی.
کاروان: بەو کۆمەڵە کەسە دەوترێت (کاروانچی) کە لە جێگەیەکەوە بۆ جێگەیەکی تر، بە وڵاخ کەلووپەل دەگویزنەوە و بازرگانی دەکەن، هەموو کاروانێک سەرکردەیەک یان بەرپرسێکی هەیە کە لە ڕێڕۆشتنی کارواندا ڕێنوێنی دەکات، بۆ ئەوەی نەکەونە زەرەر و گرفتەوە، پەندەکە بە کۆمەڵە کەسێک ئەوترێ کە سەرکردەکەیان کەسێکی نەزانی بێبیر و بێژیریی بێ. [1]