ناونیشانی بابەت: هەندێک زاراوەی پزیشکی تایبەت بەو کێشانەی دووچاری تۆووی پیاو دەبنەوە
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
1- ئەگەر ژمارەو شێوە و جوڵەی تۆوەکان ئاسایی بن ئەوا پێ دەووترێت نۆرمۆزوسپرمیا (Normozoospermia) .
2- کەم بوونەوەی ژمارەی گشتی تۆوەکان پێ دەووترێت کەمە تۆویی یان ئۆلیگۆزوسپرمیا (Oligozoosperima) .
3- نائاسایی بوونی شێوەی تۆوەکان کە پێدەووترێت تیراتۆزوسپرمیا (Teratozoospermia) .
4- کەم بوون یان نەبوونی جولەی تۆوەکان کە پێ دەووترێت تۆی تەمەڵ یان ئەستینۆزوسپرمیا (Asthenozoospermia) .
5- کێشە لە جووڵە، ژمارە وە شێوەی تۆوەکان کە پێ دەووترێت (Oliyoastheroteratozoospermia) یان بە کورت کراوی OAT.
6- 15٪ی هۆکاری نەزۆکی پیاوان نەبوونی تۆو یان بێ تۆوییە کە پێ دەووترێت ئەسپرمیا (Aspermia) . [1]