ناونیشانی بابەت: میز ڕانەگرتن چییەو هۆکار و چارەسەریان چییە؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
میز ڕانەگرتن بریتییە لە دزەکردنی خۆنەویستی میز بە شێوەیەکی کتوپڕ، واتا کەسەکە میز دەکات ئەوکاتەی کەخۆی نایەوێت.
$بەپێی هۆکارەکان میز ڕانەگرتن دەکرێ بەچەند جۆرێکەوە، لەوانە:-$
$جۆری Urge incontinence$
- ئەم جۆرە بەهۆی هەستیاری و هەندێک نەخۆشی دەماری میزەڵدان ڕوو دەدات بە جۆرێک کەسەکە نیشانەی زۆری هەستی میز کردن و میزەچرکێ تێدا زاڵە و هەندێک جار لە ڕێی چوونی بۆ توالێت کونتڕڵی میز کردنی لە دەست دەدات.
- لە دیارترین هۆکارەکانی ئەم جۆرە:- هەوکردنی میزەڵان و ڕێڕەوی میز، گیرانی ڕێڕەوی میز بەهۆی گەورەبوونی پڕۆستات، جەڵدە مێشک، نەخۆشی دەمار، نەخۆشی پارکینسن و چەند نەخۆشییەکی تر.
$جۆری Stress incontinence $
ئەم جۆرە بە شێوەیەکی گشتی لە ڕەگەزی مێ دا زۆرە بەهۆی شلی ملی میزەڵدان و بۆری میز هەرکردارێک ببێتە هۆی زیاد بوونی پەستانی ناوسک وەکوو کۆکە، پژمین، پێکەنین، هەڵگرتنی قورسایی، دووگیانی، زۆری منداڵبوون بە ڕێگەی سروستی، دەبێتە هۆی میز ڕانەگرتن.
$جۆری Overflow incontinence$
هۆکاری ئەم جۆرە بوونی گیرانێکە لە میزەڕۆدا و ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی میزەڵان بەتەواوی بەتاڵ نەبێتەوە، لەو هۆکارانەی دەبنە گیرانی میزەڕۆ: گەورەبوونی پڕۆستات، تەسک بوونەوەی ڕێڕەوی میز، هەندێک جار قەبزی زۆر.
$بەپێی جۆرەکانی میزڕانەگرتن چارەسەر دەگۆڕێت، بە شێوەیەکی گشتی ڕینماییەکان بریتین لە:$
1- چارەسەرکردنی هەوکردنی ڕێڕەوی میز و میزەڵدان کە یەکێکە لە هۆکارە باوەکان.
2- دابەزاندنی کێش و ڕاهێنانی تایبەت بە بەهێزکردنی ماسوولکەکانی حەوز.
3- واز هێنان لە جگەرەو خوادنەوەی مادە کحولیەکان و کەم کردنەوەی چا و قاوە و خواردنەوە کافایینیەکان کە دەبنە هۆی هەستیاری ناوپۆشی میزەڵدان. [1]