ناونیشانی بابەت: چەند ڕێنماییەکی گرنگ بۆ پاراستنی گورچیلەکانمان
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
1- کەمکردنەوەی خواردنی گۆشتی سوور.
2- خواردنەوەی ڕێژەیەکی باش لە ئاوو شلەمەنییەکان.
3- نەهێشتنەوەی میز بۆ ماوەیەکی زۆر.
4- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی خوێی چێشت بە بڕێکی زۆر.
5- دوورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی دەرمانە ئازارشکێنەکان، تەنیا بە ڕێنمای پزیشک بەکاری بهێنن.
6- خواردنی سەوزەمەنیەکان زۆر گرنگە چونکە ڕێژەیەکی باش لە کانزا و ڤیتامیناتی تێدایە کە گرنگن بۆ تەندرووستی گورچیلەکان.
7- دوورکەوتنەوە لە کێشانی جگەرە و خواردنەوە کحولییەکان.
8- کەمکردنەوەی کێشی زیادەی لەش بۆ ئەو کەسانەی کە کێشیان زۆرە. [1]