ناونیشانی بابەت: چی ڕوودەدات ئەگەر بێت و گورچیلەکانمان تووشی سستی و پەکەوتن بێت؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
- گورچیلەکان دوو ئەندامی سەرەکی جەستەن و لەشێوەی دەنکە فاسۆلیا دان و درێژی هەریەکەیان (10 - 12) سم.
- لە گرنگترین فرمانەکانی گورچیلە بریتییە لە پاکردنەوە و فلتەرکردنی خوێن ، بەجۆرێ ڕۆژانە نزیکەی 200 لیتر خوێن پاکژەکاتەوە لە مادە زیانبەخشەکان.
- هەروەها یارمەتیی درووستبوونی خرۆکەی سووری خوێن ئەیات و ئەو ئەنزیمانەش دەرەدات کەبەهۆیەوە پەستانی خوێن ڕێکەخەن.
- کاتێ گورچیلەکان تووشی پەکەوتن دەبن بە هەر هۆکارێک (کەلە پۆستەکانی پێشوودا ئاماژەمان پێداوە) دەبێتە هۆی کۆبوونەوەی ئاوو نیشتنی مادە زیانبەخشەکان لە لەشدا بەمەش دەبێتە هۆی بەرزبوونەوە پەستانی خوێن هەروەها دەبێتە هۆی تەنگە نەفەسی و چەندین گرفتی تر.
- پەککەوتنی گورچیلە مەترسیدارە ئەگەر چارەسەر نەکرێت بەزووی ، بە شووشتنەوە (غسل) یان چاندنی گورچیلە، هەروەها مردن بەم نەخۆشییە زۆر زیاترە لە زۆربەی نەخۆشییە بکوژەکانی تر.
- زۆرجار کەسەکە هەست بەلاوازی گورچیلەکانی ناکات تا بەتەواوی تووشەبێت ، بۆیە باشترە چەند مانگ جارێک پشکنین بۆ گورچیلەکان بکرێت بەتایبەت ئەو کەسانەی کە ویراسییەن لە خێزانەکەیانا نەخۆشی گورچیلەیان هەیە. [1]