برات بگرە، هەر چەندە بەقسەت نەکا.
پەروەردەی ئەندامانی خێزان یان بنەماڵە، ئەرکی سەرشانی کەسە گەوەرەکانە یان لانی کەم ئەرکی سەرۆکی خێزان یان برای گەورەی کە بەوردی ئامۆژگاری و پەروەردەی کەسە بچووکەکان بکات، بۆ ئەوەی کەسایەتی باشیان لێدەربچێت، پەندەکە مەبەست لەوەیە کە بەردەوام ئامۆژگاریی کەسە نزیکەکانت بکە، هەرچەندە بەگوێشت نەکەن. [1]