بەهلولی بەغدایە، ڕەزا بوو بە کایە، کاشیان نەدایە.
بەهلول برای هارونەڕەشید بوو، مرۆڤێکی زیرەکی هۆشمەند بوو (فەرهەنگی شیخانی) بەهلول بە شتی بێبەها ڕازیبوو کەچی نەیاندەدایە، پەندەکە بە کەسێکی بەشکۆ و بەڕێزی خاوەن پێگەی بەرز ئەوترێ کە داوای شتێکی بێنرخ بکات بەڵام دەسەڵاتدار نەیداتێ و پشتگوێی بخات. [1]