بە هەموو کەس ئەڵێی: خاڵە، پێویستە برای دایکی خۆت بناسی.
خاڵ لە کوردەواردا بە برای دایک دەوترێت کە کەسێکی دڵسۆز و لەخۆبردووە بۆ خوشکەزا، پەندەکە مەبەستی لە کەسێکی دادپەروەرە لە کۆمەڵگەدا بەیەک چاو تەماشای هەموو کەسێک بکات، هەروەها یەکسانی خوازە و نادادی بەرانبەر کەس ئەنجامنادات. [1]