ناونیشانی بابەت: نیشانەو ڕێگاکانی چارەسەری کەمبوونەوەی ڕێژەی سپێرم؟
ئامادەکردن: د. #دێراو سەعید عوسمان#
سەرەکیترین نیشانەی کەمبوونەوەی سپێرم (تۆو) بریتییە لە نەزۆکی، ئەویش لەوکەسانە دەرەکەوێ کە ئەیانەوە منداڵیان ببێت.
ئەگەر هۆکارەکەی بریتی بێت لە کێشەی ناهاوسەنگی هۆڕمۆن یا کێشەی کڕۆمۆسۆمەکان یا هەبوونی کێشە لە گوونەکاندا ئەوا ئەم نیشانانەی تیا دەرەکەوێ:-
1- کەمبوونەوەی ئارەزووی سێکسی.
2- ئاوسان و ئازاری گوونەکان.
3- کەمبوونەوەی مووی جەستەو ڕوخسار.
$ڕێگاکانی چارەسەر:-$
1- چارەسەرکردن بەپێی هۆکارەکان ئەگۆڕێت، بۆ نموونە ئەگەر هۆکاری نەخۆشییەکە بوونی دەوالی گوون بوو ئەوا پێویستەکا نەشتەرگەری ئەنجام بدات.
2- چارەسەر لە ڕێگای پێدانی دەرمان، بەتایبەت بۆ ئەو کەسانەی کە تووشبووی هەوکردنی بەکتریایی کۆئەندامی زاوزێ بوون.
3- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
4- چارەسەرکردنی هۆڕمۆنەکان لە ڕێگای دەرمانەوە لەو کەسانەی کە هۆکاری نەخۆشییەکەیان بریتییە لە ناهاوسەنگی هۆڕمۆنەکان.
5- دابەزاندنی کێش، چونکە قەڵەوی هۆکارێکی سەرەکییە بۆ کەمبوونەوەی ڕێژەی سپێرم. [1]