بچمە شارێ کەس نەمناسێ، خۆم هەڵئەکێشم بەقەر کراسێ
لە کۆمەڵگەدا کەسانی هیچ لەباردانبوو هەن، خێریان بۆ خۆیان و بۆ دەوروبەر نییە، هەمیشە ئەرکن بەسەر خەڵکەوە، بۆ ئەوەی ئەو کەمووکوورتییەی خۆیان پڕبکەنەوە، لەناو کۆڕوکۆبوونەوەکاندا دەستدەکەن بە باسکردنی ڕەفتار و کردارەکانیان و خۆیان هەڵدەکیشن، لەکاتێکدا دەوروبەر دەزانن کە وانییە، بۆیە لە کوردەواردا بەو جۆرە کەسانە دەوترێت، لە شوێنێ باسی خۆتبکە کە نەتناسن.[1]