بچیتە شارێ پیرێژنێ بە دەغڵ (دایەخ) دەرچێ.
دایەخ: بەهرە و توانا (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) پەندەکە مەبەستی لەوەیە ئەگەر کەسێک بچێیتە هەر جێگە و شوێنێک، کە دوور لە جێگە و شوێنی نیشتەجێبوونی خۆی بێت، واباشە ئەوەندە بەهرەت هەبێت لەو شوێنە خزمێکی دوور یان دۆستێک یان ناسیاوێک بدۆزیتەوە، بۆ ئەوەی ڕینوێنیبکات، باشترە لەوەی هەر کەس نەناسی.[1]