برای گەورەبە و گووی زیاد مەخۆ.
برای گەورە لە خێزاندا هەمیشە جێگەی باوک دەگرێتەوە، پێگەیەکی کۆمەڵایەتی بەرزی هەیە و بەرپرسە لە کۆی پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و ئابوورییەکانی خێزان، هەندێک جار برای گەورە پێگەی خۆی بۆ بەرژەوەندی خۆی بەکاردێنێت و غەدر لە ئەندامانی تری خێزان دەکات، پەندەکە برایەکی بچووک ئامۆژگاریی برا گەورەکەی خۆی دەکات کە سنوور نەبەزینێت.[1]