بڕکێ بکە بە دارا.
بڕک: بنجی کاڵەک و شوتی (فەرهەنگی خاڵ) واتە: قسەیەکی خێر لەو بابەتەدابکە، زیاتر بۆ مەبەستی خوازبێنی کچ بەکاردێت، کاتێک دەچنە داوای کچێک بەتایبەتیی ماڵی زاوا گەر بێگانەبن، لەوانەیە ماڵی بووک کچەکەیان نەدەن، مەبەستەکە ڕێکخستنی ئەو پەیوەندییە کە قسە و گوفتاری باشی تێدا ئەنجامبدرێت. [1]