بزانە زانست لەکوێ هێلانەی کردووە.
لە مێژووی دێرینەوە لە وڵاتی کوردەواردا خەڵکانێک هەبوون بەدوای زانستدا گوند بە گوند و ناوچە بە ناوچە گەڕاون، زانستیان کۆکردووەتەوە و خۆیان و کۆمەڵگە لێی بەهرەمەندبوون، زانست لە هەموو شوێنێک نییە، لە هەندێل جێگە هەیە، دەبێت بچیت بەدوایدا و فێری ببێت. واتە: زانین لەکوێیە، بۆی بچۆ. [1]