بزن ئەڵێ بپژمم و نەتڕم، بە شاخ قنگی خۆم ئەدڕم.
لە کوردەواردا لەناو کۆڕ و کۆبوونەوەی پیاوماقوڵاندا، ڕێوڕەسم و دانیشتن نەریتی هەیە، پژمین بۆ گەوەرەپیاو لەناو کۆمەڵگەدا ئاساییە بەڵام تڕین ئابڕووبەر و خراپە، پەندەکە بە کەسێکی تەماعکاری پارەپەرست ئەوترێ، هەرچی بەردەستکەوێ، خۆی تیا بەدناوئەکا. [1]