ناونیشانی پەڕتووک: نازیلێی مانگ و شازادەی خۆر
ناوی نووسەر: #پەیام ئیبراهیم#
ساڵی چاپ: 2023
ژمارەی چاپ: چاپی یەکەم
ڕۆمانەکە باس لە خەونی کچێک دەکات کە دەیەوێت بفڕێت بەبێ هیچ هۆکارێکی فڕین، لە ڕۆمانەکەدا کچێکی بەهێز ڕوبەڕوی چەندین ڕوداو دەبێتەوە، بەڵام هێشتا بەهێزە و لەسەر پێی خۆی دەوەستێت. وەک پەیام ئاماژەی پێکرد: لە ڕۆمانەکەدا خەیاڵکردنی زانستیشم گرنگی پێداوە، چونکە سەرەتای هەموو داهێنانێکی مرۆڤ بۆ خەیاڵ دەگەڕێتەوە، بۆیە پێویستە گرنگی بە خەون و خەیاڵی منداڵ و لاوەکان بدرێت. [1]