بزن نەیخورێ بن فیچکی ڕانی، چ ئیشی هەیە بەنانی شوانی.
بزن قنگی نەخورێ چی ئەوێ لە نانی شوان.
کەسێک نەگبەتی نەبێت، ناچی بەگژ کەسێکی لەخۆی بەهێزتردا چونکە ئەنجامەکەی دیارە کە کێ سەردەکەوێ، لە بابەتەکەدا بزن کراوە بەنموونە، بێگومان بزن ئاژەڵێکی بزێوە و سەر بە هەموو کونێکدا دەکات و دێت و دەچێت، نانی شوان بخوات بەگژیادەچێت.[1]