بزن سمەکڕێ ئەکا، جێی شەوێ خۆش ئەکا.
ئادەمیزاد لە بەرانبەر کارەکانیدا خەمساردی نانووێنێ و مشووری دەخوات، واتە: هەموو ئەو کەسانەی کە لە ژیاندان، پێویستە جێگە و شوێنێکیان هەبێت بۆ ئەوەی تێیدا پشووبدەن و ئارام بگرن، مرۆڤ گەر بۆ یەک شەویش لە هەر جێگەیەکی نەشیاودا بێت، دەبێت جێگەی خەوی خۆشبکات. [1]